سوودەکانی سەوزە بۆ تەندروستی
سەرجەم سەوزەکان سوودی گرنگیان هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤەکان، سەوزەکان پارێزگاری لەشی مرۆڤ دەکەن.
خواردنی سەوزەکان چارەسەری گرفتە تەندروستیەکان دەکەن، و بەڵام پێویستە پێش ئەوەی سەوزە بخورێت بە شێوەیەکی باش بشۆرێتەوە بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیمان نەگەیەنێت.
سەوزەکانیش بریتین لە، کەرەوز و جەرجیر و سپێناخ و مەعدەنووس و تەرخوون و کەلەرم، و چەندین جۆری دیکە لە سەوزە، خواردنی ئەم سەوزانە جگەرمان لە ماددەی ژەهر پاک دەکاتەوە و چەندین ڤیتامین و ماددەی گرنگ دەبەخشن بەلەش.