ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی سێ مژار كۆبووه‌وه‌. به‌ پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان سه‌ره‌تا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژه‌بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان كرا و به‌ حه‌فتا و سێ ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كرا.

دواتریش پرۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ ده‌نگدان و به‌ هه‌شتا و چوار ده‌نگی به‌ڵێی په‌رله‌مانتاران په‌سند كرا. ئه‌مرۆش په‌رله‌مانی كوردستان درێژه‌ به‌ دانیشنه‌كانی خۆیدا ده‌‌دات،

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر ده‌كات.

Back to top button