دۆناڵد تره‌مپ هۆشداریه‌ك ده‌دات به‌ عێراق

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری ده‌دات به‌ حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت دەست بەسەرداگرتنی هەژمارێکی بانکی عێراق.

بەرپرسێکی باڵای عێراق بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان راگەیاند: دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوەتە حکومەتی عێراق، ئەگەر بێتو سووربن لەسەر بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەوا ئیدارەی ترەمپ دەستبەسەر هەژمارێکی بانکی ناوەندی عێراقی لە بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکییدا دەگرێت.

تەواوی فرۆشتنی داهاتی نه‌وتی عێراق دەچێتە نێو هەژمارەکەی بانکی ناوەندی عێراق و هەر لەو هەژمارەوە حکوومەت مووچە و پارەی گرێبەستەکانی دەدات.

Back to top button