كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه.. به‌فر و باران ده‌بارێ.. سبه‌ى سێ شه‌ممه له..
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له زۆربه‌ى ناوچه‌كان باران له‌كاتى جیا جیادا ده‌بارێت، به‌فریش له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ده‌بارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێشه‌ممه 14/1/2020، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌كاته‌كانى به‌یانیی زوودا هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.