له سلێمانى دوو تۆمەتباری بە ڕەگەز عەرەب دەستگیر كران
له ناوبازاڕى شارى سلێمانى دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، پۆلیسى سلێمانیش ده‌ڵێت، تۆمه‌تباره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و پاره‌ى ساخته‌یان پێبووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه لەناو بازاری شاری سلێمانی كچ و كوڕێكی بەڕەگەز عەرەب ده‌ستگیربكه‌ن كه دراوی ساختەیان پێبووه و مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه له ئێستادا تۆمەتباره‌كان بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوه بەسەر بڕێک پارەی ساختەی عێراقی.