هه‌ولێر : كونسوڵخانەی كۆماری چین دروستده‌كرێت

لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار مۆڵەتی دروستكردنی كونسوڵخانەی كۆماری چین واژوو كرا

لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی نی رووچی، كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی لە هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، مۆڵەتی دروستكردنی كونسوڵخانەی كۆماری چین لە هەولێر واژوو كرا.

شایەنی باسە باڵەخانەی كونسوڵخانەی گشتیی كۆماری چینی میللی لە شاری هەولێر، پێشتر لە رێككەوتی 31/10/2018 لە زەوی تەرخانكراو بۆ كونسوڵخانەكان لەسەر رێگەی پیرمام زەوییەكەی بۆ تەرخانكراوە و دوای واژووكردنی مۆڵەتی دروستكردنی دەست دەكرێت بە دروستكردن و جێبەجێكردنی كارەكانی تەواوكردنی باڵەخانەكە.

131 جار خوێندراوەتەوە

Back to top button