وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە مۆسكۆ

خواكوڕك
دوای تیرۆركردنی باڵوێزی روسیا لەئەنكەرا، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بەپەلە گەیشتە مۆسكۆ, كەمیدیاكانی توركیا رایدەگەیەنن سەردانی وەزیری دەرەوە پەیوەندی بە كۆنگرەی حەلەبەوە هەیە.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا ئاشكرایانكردوە، رۆژێك پێش وادەی دەستپێكردنی كۆنفرانسی ئاشتی حەلەب لەشاری مۆسكۆ، گەیشتووەتە ئەو شارە, لە كاتێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ بالیۆزی روسیا لە توركیا تیرۆركرا.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە چونی مەولود چاوش ئۆغلۆ پێش وادەی دیاریكراو بۆ مۆسكۆ و پێدەچێت پەیوەندی بەتیرۆركردنی باڵوێزی روسیاوە هەبێت لەئەنكەرا.

Back to top button