ئومێد خۆشناو: هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان داوایان لە سەرۆکی پەرلەمانکرد هەلوێستی هەبێت بەرامبەر لێدوانەکەی حەسەن نەسروللا

 

ئومید خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی لێدوانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنانی داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌، وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یادداشتمان به‌ واژووی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و ناحه‌قییه‌ ده‌داته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو گوتیشی، هه‌موو فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان به‌ ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ و هه‌روه‌ها هه‌موو پێكهاته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و یادداشته‌ كۆك بوونه‌. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هیوادارن وه‌ڵامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ئاستێكدا بیت كه‌ كه‌سی دیكه‌ بێڕیزی به‌رامبه‌ر به‌ شكۆی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌زموونی دیموكراتی هه‌رێمی كوردستان بكات.

Back to top button