ئه‌رسه‌ڵان بایز: رۆژنامه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی ئازادی راده‌ربڕینی تێدا نه‌ماوه ته‌نانه‌ت وتاری خۆمیان كه ره‌خنه بوو له كۆنگره بڵاونه‌كرده‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/20200113_173152.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له بۆنه‌ی دامه‌زاندنی رۆژنامه‌ی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یند كه رۆژنامه‌كه کەمتر بواری ڕەخنە و بیروڕای ئازادی تێدا ماوەتەوە
دکتۆر ئەرسەلان بایز، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕۆژنامەی فەرمیی حزبەکەی و لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەکەدا په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوی کرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌یدا ڕەخنەی ئەوەی لەو ڕۆژنامەیە گرتووە کە کەمتر بواری ڕەخنە و بیروڕای ئازادی تێدا ماوەتەوە و ته‌نانه‌ت وتاری ئه‌ویان بڵاونه‌كردۆته‌وه له به‌ری ره‌نخنه‌ی گرتووه.
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئاشکرا کردووە: خۆم وتارێکم نارد لەسەر ڕەخنە و کەموکوڕییەکانی کۆنگرە، بڵاویان نەکردەوە، نازانم بۆچی نەیان کرد و ئاماده نه‌بوون وتاره‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆیه داواكارم دەرفەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕەخنەیی و گازاندە لە چوارچێوەی ڕەخنەی بونیادنەرانە بە میدیای حزبەکەی بدرێت، تاوەکوو لە لایەن جەماوەرەوە بخوێندرێنەوە.