زانكۆی پۆڵه‌ته‌كنیكی هه‌ولێر: ئه‌مساڵ 40 كورسی خوێندنی بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ئاماده‌كردووه
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند زانكۆی پۆڵه‌ته‌كنیكی هه‌ولێر چڵ كورسی خوێندن بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی خوێندی ماسته‌ر و دكتۆرا ئاماده‌كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆڵه‌ته‌كنیكی هه‌ولێر رایگەیاند كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه، چونكه ئه‌و پارەیەی پێشتر قوتابیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه خه‌رجیان ده‌كرد بۆ خوێندن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌خۆی وڵات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئاستی خوێندن لەزانکۆکانی کوردستان بۆ خوێندنی باڵا لە زۆربەی وڵاتانی تر بەهێزترە