په‌رله‌مانی كوردستان به توندی وه‌ڵامی حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروللا ئه‌مینداری حزبوللای لوبنان له وته‌یه‌كیدا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بێرێزی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌و رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌رۆك بارزانی كرد، لە ڕاگەیێندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان وەڵامی قسەکانی حەسەن نەسروڵا دەداتەوە.
ده‌قی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بێڕێزیه‌كه‌ی نه‌سروللا
وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌رى ئه‌و قسانه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری حزبوڵای لوبنانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له‌وتارێكیدا هێرشێكى ناڕه‌وای كردۆته سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه ڕه‌مزی خۆڕ‌اگرى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعشن، ئەوە هێزی پێشمه‌رگه بوو كه به‌خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشكاند‌و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و مه‌یدانی له برى هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش بووه‌وه‌و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ى تۆمار كرد.
به‌داخه‌وه بەرپرسانی حیزبەکەی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به‌شێك بووە له‌و هێرشه ناڕه‌واو ناده‌ستوورییه‌ی كه له ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده كرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌فادارین به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه رۆژێك له رۆژان لەگەڵمان هاوکار بووبێت، زیادەڕه‌ویش له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین و وەکو پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری خەڵکی کوردستانیش ئیدانەی بێ ڕێزی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر سمبولێکی نەتەوەکەمان دەکەین.
پەرلەمانی کوردستان
13/1/2020