ئیسرائیل: نۆره‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروللایه تا كۆتای پێبهێنین‌

 

دوای ئه‌وه‌ی میدیاجیهانیه‌كان ئاشكرایانكرد كه‌ ئیسرائیل رۆلی هه‌بووه‌ له‌ كورستنی هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی قاسم سولیه‌مانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ، ئه‌مڕۆیه‌سرائیل كاتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و هه‌واڵگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی كرد كه‌ خۆشاردنه‌وه‌ له‌ناو حه‌شارگه‌ له‌ مردن و كوشتن دادی نادات ئه‌گه‌ر بێت و هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل.

له‌و ڕووه‌وه‌ كاتس ئه‌مڕۆ له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه‌ ده‌ڵێت: نه‌سروڵڵا له‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر نه‌تانیاهۆو هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ئیسرائیل ناوه‌ستێت. له‌گه‌ڵ زیادبوونی مه‌ینه‌تییه‌كانی ملهوڕیه‌تی په‌ره‌ده‌ستێنێت.

هه‌روه‌ها كاتس ده‌ڵێت: ئه‌وێك كه‌ ناچار كراوه‌ نهۆمێك دیكه‌ دابه‌زێته‌ ناو حه‌شارگه‌وه‌ به‌هۆی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن ئاغاكانیه‌وه‌ له ‌ئێران كه‌ ڕه‌نگه‌ بكوژریت .‌ ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ڕووی ئیسرائیل بوه‌ستێته‌وه‌ ئه‌وه‌یش یارمه‌تی نادات، یان روونتر بڵێین نۆره‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروللاش دێت.

هه‌ڵبه‌ت نه‌سروڵڵا ڕۆژهی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی نوێی له‌ ئیسرائیل كردو گوتی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییانه‌ی ئێران كردییه‌ سه‌ر دوو سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریكی له‌ عیراق په‌یامێكی به‌هێزه‌ بۆ ئیسرائیل كه‌ بڕوای وایه‌ ده‌توانێت به‌ره‌و ئێران بوه‌ستێته‌وه‌.

Back to top button