منوچین : بۆ کۆتایی پێهاتنی هاوردەی نەوت لە ئێرانەوە لە گەڵ وڵاتی چین خەریکی دانووستانین
ئێستییۆن منوچین ، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت کۆمپانیا حکومەتیەکانی چین کرێنی نەوتی ئێرانیان بە تەواوی ڕاگرتووە ، ئەوە لە کاتێکدایە ئێران ٩٥ لەسەتی داهاتی نەوتی خۆی لە دەست داوە .
منوچین رۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ( فۆکس نیوز ) گووتی بە ئەگەری زۆر ئێران ٩٥ لە سەتی داهاتی نەوتی خۆی لە دەست داوە ، ئەو بڕە نەوتەش کە هەناردەەی دەکات دەڕواتە وڵاتی چین .
هەربۆیەش ئەمریکا لە گەڵ چین لە دانووستان دایە بۆئەوەی ڕێگەی هەناردەی ئەو بڕە نەوتەی ئێرانیش بگرێت .
منوچین لە کۆتاییدا گووتی : من لە گەڵ بەرپرسانی باڵای چین قسەم کردووە ، چینیەکانیش شاندێکیان ناردۆتە ئەمریکا و لەوێش ڕاوێژی لە سەر کراوە ، کۆمپانیاکانی چینی نەوت لە ئێران ناکڕن بەڵام بەردەوام چاودێری دەکەیین بۆ دڵنیایی لەوەی ئاستی کڕینی نەوتی ئێران بگاتە سفر