بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
ناوچەشاخاویەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی سەرما و سەخڵەت و بەفرێکی زۆرەوە ژمارەیەک ڕێگای سەرەکی داخراوە .
لەمبارەوە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر وریایی دەداتە هاونشتیمانیان بە تایبەت شۆفێران لەم چەند رۆژەدا تا ئەو جێگایەی بۆیان دەگەنجێت ئەم رێگایانە بە کار نەهێنن .
بەرێوەبەرایەتی هاوتوچۆی هەولێر باس لەوە دەکات لە ئێستا دا رێگاکانی هیران ، سەفین ، دەربەند ،شەقڵاوەو زینەتیر ، رانیە شەقڵاوە داخراون و بە گشتی بۆ هاتوچۆ مەترسیدارن .
هاوکات باس لەوە دەکات بە هۆی بەردەوامی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوو رێگای هەولێر ، شەقڵاوەش تووشی ئاستەنگی هاتوچۆبێتەوە