لە دەریای ئیجە ١٢ ئەندامی یەک ماڵبات بە هۆی نقومبوونی بەلەمێکەوە دەخنکێن
١٩ هاونشتیمانی خەڵکی عامودای رۆژئاوای کوردستان کە بەنیازی چوون بۆ ئەورووپا لە یەک بەلەمدا بە دەریای ئیجەدا رێدەبڕن ، ١٢ کەسیان بە هۆی وەرگەڕان و نقومبوونی بەلەمەکەوە لە ئاو دا دەخنکێن .
سەرچاوە هەواڵیەکان باس لەوە دەکەن تائێستا تەمی ١١ کەسیان دۆزراوەتەوەو هەموو پەنابەرانی ناو ئەو بەلەمە نقوم بووە سەر بە ماڵباتێکن .
لەدوای ئەوە خەڵکی نزیکی ناوچەیی کەنار دەریا گوێیان لە هاوارو بانگی پەنابەران دەبێت پۆلیس ئاگادار دەکەنەوە ، پۆلیس ٧ کەسی ڕزگار کردووەو تەرمی ١١ کەسیشی دۆزیوەتە کە زۆربەیان منداڵن