ترەمپ بەچەند تویتێکی فارسی پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دەردەبڕێت .

 

بۆیەکەم جار سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پشتیوانی کردن  لە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەی ئێران بە تویتی فارسی پشتیوانی بۆ خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دەردەبڕێت و دەنووسێت خەڵکی قارەمان  و مەرارەت دیتوی ئێران من لە گەڵتانم .

 

لە بەشێکی تویتەکاندا دەنووسێت من لەو کاتەوەی هاتوومەتە دەسەڵات پاڵپشتی ئێوەم کردووە و ئیستاش  لەگەڵتانم ، بوێری و خۆڕاگری ئێوە بۆ ئێمە مزگێنی ئازادییە .

 

لە تویتێکی تر دادەنووسێت پێویستە هەموو چاودێرانی مافی مرۆڤ چاویان لە سەر ئێران بێت و ڕاپۆرتی خۆیان ئاراستەی ناوەندە نێودەوڵەتیەکان بکەن ، لەوانەیە دیسان حکومەتی مەلاکان دەست بە کوشتنی خەڵک کاتەوەو ئەنتەرنەتیان لێ بپچڕێنێت .

 

 

لە تویتی کۆتاییدا دەنووسێت ڕەژیمی ئێران پێویستە ئیزن بە چاودێرانی مافی مرۆڤ بدات هەموو ڕاستیەکان بۆ جیهان ئاشکرا کەن و دەنگی ناڕازیان بگاتەوە گوێی جیهان ، نابێت بۆجارێکی تر کۆماری ئیسلامی بە لێشاو خەڵک قەتڵ و عام کات ، نابێت ئەنتەرنێت بە سەر گەلانی ناو ئێراندا دابخات ، دڵنیا بن جیهان چاوی لە سەرتانە

 

Back to top button