حەشدی شەعبی لە شاری “قوم “ی ئێرانەوە پیلانی کاولکردنی عێراق دادەڕێژێت
دەزگای میدیایی خواکوڕک بۆ یەکەم جار پیلانێکی مەترسیداری گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە شاری قومی ئێرانەوە ئاشکرا دەکات و پەردە لە سەر گرووپێکی میلیشیایی نوێی ” موقاومە ” بە رێبەرایەتی موقتەدا سەدر باس دەکات .
بە پێی سەرچاوە هەواڵەیەکانی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، لەدوای کوشتنی قاسم سلێمانی ، شاری قوم دەبێتە سەنتەری دارشتنی پیلانی تێوە گلانی عێراق و کوردستان لە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا.
سەرچاوەی هەواڵ ئاشکرای دەکات لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا و لە ژێر چاوەدێری فەرماندەیی سوپای پاسداران و بە فەرمانی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران چەندین کەسایەتی و گرووپی شیعەی توندڕەوی عێراقی بۆ ڕێکخستنەوەی سەرلەنوێی میلیشیاکانی خۆیان و چۆنیەتی هاوئاهەنگی لە گەڵ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارن کە لە دوای مەرگی قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لێکترازانی بەخۆوە بینیوە ، باس لە چەندین گەڵاڵەی ئاژاوە گێری لە عێراقدا کراوە .
لەم کۆبوونەوەدا دوو بابەتی سەرەکی بریتی بوون لە تاوتوێ کردنی دامەزراندنی هێزێکی نوێی حەشدی شەعبی بە فەرماندەیی ” موقتەدا سەدر ” بە ناوی ” موقاومە ” و هادی عامریش بکرێتە سەرۆکی گشتی حەشدی شەعبی .
پیلانی دووم بریتی بووە لە میکانیزمی چۆن شەڕکردن لە گەڵ هێزەکانی ئەمریکایی لە عێراقدا بە هاوکاری سوپای قودس و میلیشیا چەتەکانی نەسروڵلا .
ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان و سیاسیان و ڕای گشتی شەقامی عێراقی هەوڵی ئەوە دەدەن عێراق بە دوور بگرن لەو جەنگە خوێناوییەی نێوان ئەمریکا و ئێران و خەڵکی سڤیلی عێراق نەبێتە دەستەچیلەی ئاگری جەنگێکی نەخوازراو .
چاودیرانی سەربازی و سیاسی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کە کێشەکانی ئێران و ئەمریکا بەرە قوڵ بوونەوەی زیاتر چووە ڕایان وابووە پێکهاتەکانی گشتی عێراق دەتوانن لە گەڵ لایەنە پێوەندیدارەکانی جیهانی رۆڵی چارەسەر بگێڕن و پێش بە پیلانەکانی لەم جۆرە بگرن ، بۆ ئەوەی تۆپی یاری سیاسی کرداری لە مەیدانی شەڕخوازان بمێنێتەوە .