فەرمی : راهێنەری نوێی بارسێلۆنا راگەیەندرا
یانەی بارسێلۆنا کیکی سێتیێنی وەک راهێنەری نوێی یانەکەی راگەیاند.
دوابەدوای هەوالی دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی، راگەیەندرا سێتیێن راهێنەری پێشووی ریاڵ بیتس دەبێتە جێگرەوەی ئەمەش لەلایەن میدیا نزیکەکانی بلەوگرانا پشتراستکراوەتەوە.
هەرچەندە وابڕیاربوو زاڤی هێرناندێز ئەو ئەرکە بگرێتە دەست بەڵام ناوبراو رەتیکردەوە ببێتە جێگرەوەی ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی لە ئێستادا . بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی کیکی تاوەکو هاوینە پێشبینی دەکرێت ئەستێرەکەی پێشووی کاتالۆنیا لە هاویندا ببێتە راهێنەر.
کیکی سێتیێن تەمەنی ٦١ ساڵە و ماوەی ١٩ ساڵ لە یاریگاکانی ئیسپانیا بە درێسی راسینگ سانتاندێر ، ئەتڵەتیکۆ مەدرید و لیڤانتی یاری کردووە. وەک راهێنەریش ئەرکی راسینگ، لوگۆ ، لاس پاڵماس و ریاڵ بیتسی گرتوووەتە ئەستۆ.