مایک پۆمپیۆ: تەنیا ئوسامە بن لادن لە سولەیمانی زیاتر ئەمریکی کوشت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەنیا ئوسامە بن لادن لە قاسم سولەیمانی زیاتر ئەمریکی کوشت.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڕێگە نادەن لە هیچ شوێنێک هاوڵاتی ئەمریکی بکوژرێت و هێزەکانیان ئامادەن وەڵامی هەرهەڕەشە و هێرشێک بدەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر ئێران گرژی و ئاڵۆزییەکان زیاد بکات قسە و هەنگاوی خۆیان دەنێین، وتیشێ تەنیا ئوسامە بن لادن  لە قاسم سولەیمانی زیاتر ئەمریکی کوشتووە.

وەزیری دەروەی ئەمریکا، باسی لەوەشکر هاولاتیانی ئێران و عێراق خۆشحاڵن بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندەرانی ئێران وێنەی قاسم سولەیمانیان سوتاند وەک پشتگیرییەک بۆ هێرشەکەی ئەمریکا.

مایک پۆمپیۆ جەختیشی کردەوە، ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

Back to top button