هادی عامری له ترسی ئه‌مه‌ریكا .. مه‌رج بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نێت

هادی عامری سه‌رۆكی میلیشیاكانی ڕێكخراوی به‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له به‌رانبه‌ر دیارییكردنی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و دواتریش باسكردن له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له شوێنی فالح فه‌یاز، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ئه‌و پۆسته به فه‌رمانێكی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان وه‌ربگرێ و ده‌یه‌وێ متمانه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه پێ بدرێت، ئه‌مه‌یش له ترسی ئه‌وه‌ی دواتر به فه‌رمانێكی ئاسایی دوور بخرێته‌وه.
دوای كوشتنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ڕۆژی دواتر فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌سبه‌جێ هادی عامری وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی موهه‌ندیس دیاریی كرد و فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ده‌ركرد، ئێسته‌یش باس له‌وه ده‌كرێ، كه فالح فه‌یاز له پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نامێنێت و بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ویش هادی عامری پێشنیاز كراوه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هادی عامری ڕازی بووه پۆسته‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام داوای كردووه كه پله‌ی وه‌زیری هه‌بێ و ڕاسته‌وخۆیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگ و متمانه‌ی پێ بدرێت، بێ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجه نایه‌وێ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.