لەم دوو هەفتەیە تەواوی مووچە وەزارەتەكان و دەستەكان دابەش دەكرێت
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لەم دوو هەفتەیەدا وابریارە تەواوی مووچەكانی وەزارەت و دەستەكان دابەش بكرێت، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند كە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان لەم دوو هەفتەیەدا دابەش دەكرێت”.
هەروەها سەرچاوەكە گوتیشی” مووچەی وەزارەتەكان مانگانە دابەش دەكرێت و هیچ مووچەیەك تاخیر نابێت، بۆیە پێویست ناكات كەس لە دڵ راوكێ دابێت، لە نزیكترین كاتدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت”.
شایانی باسە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی وەزارەتەكە ئەمرۆ مووچەكانیان وەردەگرن و بەیانیش وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرێت و لە كۆتایی ئەو هەفتەیە بەشێكی زۆر مووچە وەردەگرێت و وابریارە لە هەفتەی داهاتوو هەموو وەزارەتەكان و دەستەكان مووچە وەربگرێت”.