لەناو سوپای پاسدارن شەڕی ناوەخۆی دروست بووە لەسەر فرۆكە ئۆكرانیەك

دوای ئەوەی ئێران لەژێر گوشار و بەڵگەکان ددانی بە خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە نا، کە بەهۆیەوە هەر ١٧٦ سەرنشینەکەی مردن یا کوژران. لەرێگەی ماڵپەڕەکانەوە کێشە دەکەوێتە نێوان دەزگا فەرمییەکانی ئێران، بەتایبەتی ئەوانەی لە رێبەر و پاسدارانەوە نزیکن.
 
ماڵپەڕی( انتخاب) لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام، بڵاوی کردۆتەوە، کە بە گوشاری عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی قەومی ئێران و بە فەرمانی دەستەی چاودێریکردنی وەشاندنەکان، ماڵپەڕەکەیان داخراوە، بەهۆی ئەوەی لەسەر خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیاکە رەخنەی لە شەمخانی گرتووە، کە لەکاتی هەڵدانی رۆکێتەکانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، بڕیاری قەدەغەکردنی فڕۆکەکانی نەداوە، هەروەها بۆ ماوەی سێ رۆژ هۆکاری خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی شاردۆتەوە.
 
ماڵپەڕەکە زیاتر نووسیویەتی: رەنگە ئەمە شەمخانی ناچار بە پێشکەشکردنی دەست لەکارکێشانەوە بکات، لەبەرامبەردا ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی نزیک لە سوپای پاسداران، ماڵپەڕی( انتخاب) بەدرۆدەخاتەوە و نووسیویەتی: پرۆپاگەندەی پێشکەشکردنی دەست لەکارکێشانەوەی شەمخانی تەواوکردنی ئەو پیلانەیە، کە ترەمپ دژی ئێران دایڕشتووە.
 
بە گوتەی چاودێران ئەوە سەرەتای لێکترازانی دەزگا فەرمییەکانی ئێرانە، رەنگە لەرۆژانی داهاتوودا کێشەکانی نێوانیان زیاتر بتەقێتەوە، بەتایبەتی ئەمڕۆ حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران، رووداوەکەی بە هەڵەیەکی کوشندە ناوبردوو و داوای بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی کرد و ئاشکرای کرد، کە نابێت تەنها یەک کەس سزا بدرێت
 
 
Back to top button