چیـن تلیسکۆپە زەبەلاحەکەی بەکارخست .. تیرەی بەقەد 30 یاریگای تـۆپی پێیە

 

ئاژانسی هەواڵی چینی نـوێ ڕایگەیاند کەوا پەکیـن بە شێوەیەکی فەرمی گەورەترین تلیسکۆپی بەکارخست کە توانای وەرگرتنی شەپۆڵەکانی ڕادیۆی جیهانی هەیە و بەکاری دەهێنیت بۆ توێژینەوەی فەلەك و گەڕان بەدوای ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی و شایەنی باسە تیـرەی تلیسکۆپەکە 500 مەترە واتە بەقەد 30 یاریگای تۆپی پێیە ،

ئەم تلیسکۆپە لەسەر شاخێك جێگیر کراو لە هەرێمی قویتشۆ لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات و لە چیـن بە چاوی ئـاسمان نـاسـراوە و لە ساڵی 2016 درووست کرا و لەو کاتەوە لە ژێر تاقیکردنەوە دایە و لەم بارەیەوە جیانگ بینگ سەرۆکی ئەندازیارانی سەرپەرشتیار گوتی تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچیت و هەستیاریەکەی دوو هێندە و نیوی دووەم گەورەترین تلیسکۆپی جیهان دەبیت

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button