مەلای مزگەوتێك دوای دوو هەفتە لە هاوسەرگیری بۆی ئاشکرابوو کە هاوسەرەکەی پیـاوە

 

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئۆگەندا گوتیان شێخ محەمەد مۆتۆمبـا ئیمامی مزگەوتی نوور لە ناوچەی کیۆنجا بە دوای کچێکی باش دەگەڕا بـۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بکات و دواتر چاوی بە کچێکی سەرپۆش کەوت و زۆر سەرسامی بوو و کـاتێ شێخ داوای هاوسەرگیری لێکرد کچە ڕازیبوو بەڵام گوتی نابی دوای هاوسەرگیری نزیکم بی تـا مارەییەکەم ڕادەستی پـوورم نەکەیت

پاش دوو هەفتە شێخ مارەییەکەی ڕادەستی پـووری کرد بەڵام بە بیانۆی تێپەڕبوونی بە سووری مانگانە دووبارە نەیهێشت شێخ نزیکی بیت و دوای چەند ڕۆژێك یەکێ لە دراوسێەکانی بـووکیان بینی ئامێرە کارەباییەکانی دراوسێیەکیان دەدزی بۆیە ئاگاداری پۆلیسیان کرد و دەستگیرکرا ،لەم بارەیەوە ئیسحاق مۆجیرا ئەفسەری لێکۆڵینەوەی تاوانەکان گوتی دوای پشکنین ئاشکرابوو کە بـووك نێـرە بۆیە ئاگاداری هاوسەرەکەمان کرد و سەرەتا باوەڕی نەکرد تـا دڵنیانەبوو ئینجا داوای لەسەر نووسی بەتوومەتی دزی و فێڵکردن

سەرچاوە : الغــد برێس

Back to top button