وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: كورد لایه‌نێكی سه‌ره‌كیین له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دوای ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه‌و دواتر كۆتای به سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند كورد باشترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك چه‌ند زانیاریه‌كی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر ئاشكراكرد‌و رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه هاتبووم كه سوپاسی هاوپه‌یمانه‌كانمان بكه‌ین و پێیان رابگه‌یێنم كه ئه‌مریكا هیچ نیازێكی نیه ره‌وشه‌كه ئالۆز بكات، به‌لكو له‌گه‌ڵ ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شنكه‌ر راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندوو شنکەر دەڵێت، ئه‌مەریكا شانازی به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كورد له عێراق ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا لە هه‌ولێر باسیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووەتەوە هه‌روه‌ها باسی له گرنگی پێگه‌ی كوردی له ناوچه‌كه كرد و ده‌ڵێ كورد لایه‌نێكی سه‌ره‌كیین له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دووپاتیشکردەوە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانایه‌كی زۆرباشی له پاراستنی دیپلۆماتكار و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مەریكا هه‌یه.