ئه‌ردۆگان: ئاماده‌ین هێڕش بكه‌ینه سه‌ر لیبیا و ده‌رسێكی باش به خه‌لیفه حه‌فته‌ر بده‌ین
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر خاكی لیبیا ده‌ربڕی، ئه‌گه‌ر چی ئالۆزیه‌كان له نێوان سوپای نیشتمانی به‌سه‌ركردایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر و حكومه‌تی ویفاق به سه‌رۆكایه‌تی سیراج به‌رده‌وامه، توركیا هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی سوپای نیشتمانی لیبیا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌رسێكیان فێرده‌كه‌ین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی خەلیفە حەفتەر دژی هێزەکانی لیبیا بەردەوام بن، ئەوا ئەوان لەوە پەشیمان نابنەوە کە وانەیەکی فێر دەکەن، چونكه حه‌فته‌ر ئاماده‌نه‌بووه ئاگر به‌ست بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویفاق.
سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاندووه كه ، ئەگەر حەفتەر بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر “حکوومەتە” شەرعیەکەی لیبیا، ئەوا وانەیەکی فێر دەکات کە شایەنی بێت ، چونكه ئەوە ئەرکی ئێمەیە بەرگری لە لیبیا بکەین.