پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسی ئۆفیسی وڵاتی كه‌نه‌دا پرسی بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و كه‌رتی كشتوكاڵ تاوتوێده‌كه‌ن

به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و وڵاتی كه‌نه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ به‌رپرسی ئۆفیسی وڵاتی كه‌نه‌دا كردوو و  تاووتوێی پرسی بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاڵوگۆڕی بارزگانیانیان كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی كانوونی دووه‌می 2020، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە ئاشلی دۆڕک بەرپرسی ئۆفیسی وڵاتی کەنەدا لە هەولێر کرد.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی پارێزگادا هاتووه‌: لەدیدارەکەدا باس لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و کەرتی کشتوکاڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کەلتوری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا کرا و بۆ ئەو مەبەستەش تیشک خرایە سەر هاندانی کۆمپانیا کەنەدییەکان بۆ وەبەرهێنان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە رۆڵی وڵاتی کەنەدا كردووه‌ لەناوچەکە و هەبوونی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتەشی لە هەولێری پایتەختی هه‌رێم بە گرنگ زانیوه‌.

Back to top button