په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ند ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-87.jpg)
په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازی رۆژی پێنجشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆ ده‌بێته‌وه.
دوێنی دووشه‌ممه پاش ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه، رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كانی راسپارد بۆ ئاماده‌كاری په‌سه‌ند كردنی یاساكه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: كاتژمێری یازده‌ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌مه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه به‌رێوه‌ده‌چێت .