هادی عامری: ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بچه‌نه ده‌ره‌وه‌و بڕیاری په‌رله‌مان جێبه‌جێبكرێت
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق ده‌ركرد فراكسیۆنی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی بیانی له عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ی زیادتر بوونی گرژییه‌كان له دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
هادی عامری سه‌رۆكی فراكسیۆنی فه‌تح، كه له عه‌سایب ئه‌هلی حه‌ق و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با پێكدێت، گوتیشی: پێویست حكوومه‌تی عێراق رێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان له عێراق و هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له عێراق نه‌كشێنێته‌وه هه‌ڕه‌شه سه‌ربازی بۆ سه‌رئه‌وان زیاتر ده‌بێت.
هادی عامری داوای كرد كه له زووترین كات بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێبكرێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌ده‌ر بندرێن.