موقته‌دا سه‌در: داوا له‌ لایه‌نگر و عێراقیه‌كان ده‌كات دژ به‌ بوونی هێزه‌ بیانیه‌كان خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجامبده‌ن

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كانی له‌ عێراق ده‌ركرد، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ ده‌كات و له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی هه‌ڕشه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كات.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌ په‌یامێكیدا داوای له‌ لایه‌نگران و خه‌لكی عێراق كرد كه‌ خۆپیشاندانێكی یه‌ك ملیۆنی بۆ ئیدانه‌كردنی بوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق و “پێشێلكارییه‌كان”یان رێكبخه‌ن.

هه‌روه‌ها رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌یدا گوتوشیه‌تی: ئاسمانی عێراق و زه‌وی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌ داگیركاره‌كانه‌وه‌ پێشێل ده‌كرێت، بۆیه‌ عێراق و حه‌وزه‌كه‌تان بانگتان ده‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می مه‌نوێنن.

Back to top button