14 چه‌كداری میلیشاكانی توركیا كه‌ خه‌لكی وڵاتی سوریان له‌ لیبیا كوژران

 

دوای ئه‌وه‌ی توركیا بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك له‌ میلیشاكانی له‌ سوریا بنێرێته‌ لیبیا بۆ پالپشتی كردنی حكومه‌تی ویفاق به‌ سه‌ركردایه‌تی فائز سیراج، و دواتریش په‌رله‌مانی توركیا بیاریدا كه‌ هێزی سه‌ربازی توركیا بنێردرێته‌ لیبیا، له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ میلیشاكانی توركیا گه‌یشتوونه‌ته‌ ته‌رابلوس نزیكه‌ی 14 چه‌كداری ئه‌و میلیشیاییه‌ كوژراون.

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ راپۆرتێكیدا ژماره‌ی چه‌كداره‌ كوژراوه‌كانی میلیشاكانی توند ئاژۆكانی توركیا كه‌خه‌لكی سوریان و له‌ لیبیا كوژراون گه‌یشتووه‌ته‌ چواره‌ده‌ كه‌س.

روانگەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتر 3 چه‌كداری سه‌ر به‌ گروپی “حه‌مزات” كوژرابوون، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ 14 كه‌س ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و 14 چه‌كداره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه‌ له‌ لیبیا كوژراون، سه‌ر به‌ گروپه‌كانی “لیوای موعته‌سه‌م، فیرقه‌ی سوڵتان موراد، لیوای سقور ئه‌لشیمال و حه‌مزات”ـن.

ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی توركیا به‌رده‌وام پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر ئه‌و دیلانه‌ لیبیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌ له‌میانه‌ی جه‌نگی نزیك ته‌رابلسی پایته‌ختی لیبیا ده‌ستگیر ده‌كرێن”.

روانگه‌ی سووری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: “به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیاتر له‌ 100 چه‌كداری دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا گه‌یشتوونه‌ته‌ توركیا و بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ی لیبیا بكرێن”.

Back to top button