هونەرمەندان و ڕاگەیاندنكارانی ئێران هاتنە دەنگ

هونەرمەندان و سینەماكارانی ئێران دژی خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكە لە لایەن هێزەكانی پەدافەندی ئاسمانی سوپای پاسدران ، هەڵوێست وەردەگرن و بڕیار دەدەن بەشداری ڤیستیڤاڵی فەجر نەكەن كە لە لایەن حكومەتی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت

 

لە لایەكی ترەوە ژمارەیەک ڕاگەیاندکاری كەناڵەكانی حكومەتی ئێران دەستیان لە پڕۆگرامەكانیان هەڵگرت و چونە پاڵ هونەرمەندان

 

ناڕەزاییەكانی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە فراوان بونەو دەسەڵاتی ئێرانیش لە چەند شارێك بە زەبری هێز دەیانەوێت كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن

Back to top button