سێ وڵاتی ئەورووپایی میکانیزمی سیاسەتی گوشار بۆ سەرئێران چالاک دەکەن

 

بە هۆی پابەند نەبوونی ئێران بە رێکەوتنی ئەتۆمی هەرسێک وڵاتی ئەورووپی وەک بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا ، سیاسەتی گوشار لە دژی ئێران دەگرنە بەر ، ئەو میکانیزمە پێشتر بە ناوی ( سیاسەتی ماشە یان پەلەپیتکە  ) ناو نراوە .

 

ئەو سێ وڵاتە کە ئەندامی وڵاتانی واژوو کاری ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێرانن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایان کرد بە هۆی چالاکە نوێ ئەتۆمیەکانی ئێران کە ئێمەی نیگەران کردووە وای کردووە ئێمە بگەین بەو قەبناعەتەی ڕاپۆرتی تایبەت بنووسین کە ئێران پابەندی خاڵەکانی ڕێکەوتن نییە .

 

هەرسێک وڵاتی ئەورووپی بە پێی پەرەگرافی ٣٦ ی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕاپۆرتی خۆیان بۆ کۆمسیۆنی هاوبەشی چارەسەری کێشەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی هەناردە کردووە ، ئەوان گووتیان هیچ چارەیەکی تریان نەبووە لەو ڕێکارە زیاتر .

 

وەزیرانی هەرسێک وڵات دەڵین وڵاتەکانیان لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش و دەست ڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی هاوڕان ، بۆیەش بڕوبیانوکانی ئێران لای ئێمە پەسەند نییە بۆ پاشگەز بوونەوەی لە رێکەوتنی ئەتۆمی ، چوونکە ئێران بە پێچەوانەی قسەکانی هیچکات کارێکی وای نەکرد بۆ ئەوەی گومانەکان بڕەوێنێتەوە ، هیچ  بەهانەیەکیشی نییە بۆ پاشگەز بوونەوە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی

Back to top button