عادل عەبدولمەهدی : حکومەتی کاربەرێکەریش دەتوانێت بەسەرکۆسپەکاندا زاڵ بێت
سەرۆک وەزیرانی کاربەرێ کەری عێراق لە کۆبوونەوەی ئەورۆیدا لە گەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گووتی : هەرچەند ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەڵوەشێندراوەتەوەو حکوومەتیش کاربەرێکەرە بەڵام دیسانیش بە یەکدەنگی دەتوانین بە سەر هەموو کۆسپ و ئاستەنگەکاندا زاڵ بین .
عادل عەبدولمەهدی هەروەها گووتی پێوەندییەکانی دیپلۆماسی عێراقی لەو پەڕی باشی دان و پێویستیشە ڕێز لە مافی هاووڵاتیان بگرین و بە پێی دەستوور مامەڵە لە گەڵ خۆپیشاندەراندا بکەیین .
هەر لەمبارە چاودێرانی سیاسیش ڕایان وایە هەموو قسەکانی عادل عەبدولمەهدی پێچەوانەکەی دروستە .