وەزیری بەرگری ئەمریکا : دەسەڵاتی یاساییمان هەیە وڵامی هەرهێرشێکی گرووپەکانی بەرفەرمانی تاران بدەینەوە
مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆ ( ئێن پی ئاڕ ) ی ئەمریکی گووتی دەسەڵاتی یاساییمان هەیە کاردانەوەی توندمان هەبێت لە بەرانبەر هەرهێرشێکی سەربازیدا کە لە لایەن هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بکرێتە سەرمان ، هاوکات دەڵێت ئەو فەرمانە یاساییە تەنانەت ئامانجەکان لە ناوخاکی ئێرانیش دگرێتەوە بۆ هێرشی ئاسمانی .
ئێسپەر لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت بەپێی بەندی دووهەمی یاسای بنەڕەتی ئەمریکا ، هێزەکانی سەربازی ئیزنی ئەوەیان هەیە هێرش بکەنە سەر هەر ناوچەیەک کە بەرژەوەندییەکانی ئاسایش و ئەمنی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە