ئێران ، ئەوەکەسەی ڤیدیۆی کاتی بەردانەوەی  فڕۆکە ئۆکراینیەکەی هەڵگرتبۆوە ، دەستگیر کرا

بە پێی هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆیی ئێرانی ، بنکەی ئەمنی ( ساڕەڵلا ) ی تاران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، ئەو کەسەی کە توانیبووی ڤیدیۆی کاتی بەرکەوتنی مووشەکی ئێران بە فڕۆکە ئۆکراینییەکە تۆمار بکات دەست بەسەر کراوە .

 

ئاژانسی هەواڵنێرانی جەوان بڵاوی دەکاتەوە ، لە دوای ئەوەی ڤیدیۆی کاتی بەرکەوتنی مووشەکی سوپای پاسدارن بە فڕۆکە ئۆکراینیەکە بڵاو کرایەوە لە سۆشیال میدیا ، بنکەی ئەمنی ساڕەڵلا بەدوا داچوونی بۆ کردووەو توانیویەتی ئەو کەسە بدۆزێتەوە لە ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە .

 

چاودێرانی سیاسی و ناوخۆیی و دەرەوەیی ئێرانیش پێیان وایە هەر ئەو ڤیدیۆیە ئێرانی ناچار کرد پێ بە راسیتەکاندا بنێت و بڵێت بە هەڵە فرۆکەی گەشتیاری ئۆکراینامان بەرداوەتەوە

Back to top button