کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس میوانداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

 

وابڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بە شداری بکات کە لە رۆژانی 21 تا 24ی ئەم مانگە بەبەشداری 3000 سەرکردە و بەرپرس و بازرگان کە لە 118 وڵاتی دنیاوە بەشداری تێدا دەکەن لە سویسرا دەست بە کارەکانی خۆی بکات .

 

سەرۆکی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس “بۆرگ برێندا” دەڵێت تیمێکی بەهێزی ئابووری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەیدا بەشدار دەبن و یەک لەوانیش سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و بڕیارە لە سەر چۆن هێورکردنەوەی دۆخی شێوای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسە بکات .

 

لەو کۆڕبەندەدا وا بڕیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕاوێژ کاری باڵای ئاڵمانیا تەیدا بەشدار بن

Back to top button