ئه‌مریكا باڵوێزخانه‌ و كۆنسوڵخانه‌كانی خۆی له‌ توركیا داخست

خواكوڕك

شه‌وی دوێنی 19/12/2016 له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ پله‌ی ئەفسەری هەبووە لە هێزی تایبەتی پۆلیسی ئەنقەرەدا، ته‌قه‌ له‌ بالوێزی روسیا له‌ توركیا ده‌كات و دوای گه‌یاندی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مریكاش بڕیاری داخستنی باڵوێزخانه‌ و نوسینگه‌كانی خۆی ده‌دات له‌و وڵاته‌.

به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مرۆ سێ شه‌مه‌ 20/12/2016 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری دا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری ئەنقەرە و کونسوڵخانەکانی لە ئیستەنبوڵ و ئەدەنە دابخات.

ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ دێت شه‌وی رابردوو‌ كه‌سێك لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە چه‌ند فیشه‌كێكی تەقاند و گرژی و ئالۆزی دروست كرد و دواتر پۆلیس دەستگیریان کرد.

 

58589400ae7849124c495753

Back to top button