ئەستێرەیەکی یوڤێتنوس 7 مانگ دووردەکەوێتەوە

یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی گەیاند، ئەویش پێکانی مەریح دیمێرێلی بەرگریکەری تورکی بوو کە ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت.

دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی یوڤێنتوس بەرامبەر بە یانەی رۆما گۆڵی یەکەمی بۆ یوڤێنتوس تۆمارکرد، هەر لەو یارییەدا مەریح دێمێرێل تووشی پێکانێکی سەخت بوو، دوای ئەوەی بەستەری ئەنژۆی پپچڕا و دواتریش بڕبڕەی ئەژنۆی پێکرا، لەدوای پێکانەکەی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی لەژێر سەرپەرشتی پرفیسۆر کریستیان فینک بۆکرا.

یانەی یوڤێنتوس لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە مەریح دیمێرێل بەهۆی ئەو پێکانەوە بۆ ماوەی حەوت مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت، جگە لەوەی کە لەسەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی یوڤێنتوس دادەبرێت، ئەو یاریزانە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکانی یۆرۆی 2020ـیش بکات لەگەڵ هەڵبژاردەی تورکیا کە لە نێوەڕاستی ئەمساڵ دەکرێت.

مەریح لەم چەند یارییەی رابردوو لەگەڵ یوڤێتنوس ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و ماتیاس دیلێختی کردبووە یەدەگی خۆی.

Back to top button