ڤیدیۆ .. شاكیرا “هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیكی ناكه‌م”

ئه‌ستێره‌ی كۆڵۆمبی به ڕه‌گه‌ز لوبنانی ” شاكیرا” ی ته‌مه‌ن 42ساڵ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه هاوڕێكه‌ی ” جیرارد پیكی “ته‌مه‌ن 32 ساڵ بكات كه باوكی هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی میلان و ساشا یه.
له دیمانه‌ی به‌رنامه‌ی 60 خولهك ئه‌م خانمه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیكی بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌یترسێنێت، و نایه‌وێت پیكی وه‌ك هاوسه‌رێك ته‌ماشای بكات”
شاكیرا ده‌ڵێت” ده‌مه‌وێت پیكی به‌رده‌وام وه‌ك مه‌عشوق و هاوڕێیه‌ك ته‌ماشام بكات و به‌رده‌وام ترسی له‌وه هه‌بێت به ڕه‌فتارێك من له‌ده‌ست ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌رم ئه‌نجام نه‌دات”
له ساڵی 2011 ه‌وه شاكیرا و پیكی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه له نێوانیاندا و ئه‌مه‌ش دوای به‌شداربوونی پیكی دێت له وێنه‌گرتنی گۆرانی “واكا واكا”ی تایبه‌ت به مۆندیال.
Shakira and Gerard Piqué have two sons together, but they’re not married and not rushing to the altar. “I want to keep him on his toes. I want him to think that anything's possible, depending on behavior.” https://t.co/H9YPaANjUI pic.twitter.com/8Ha4se57KQ
— 60 Minutes (@60Minutes) January 6, 2020