ساردترین ناوچەكانی هەرێم لە ئەمڕۆدا بڵاوکرایەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ساردترین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی رابردووی بۆ شەوی رابردوو و ئەم بەیانییە بڵاو كردەوە.
بە پێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە حاجی ئۆمەران هەشت پلە لە ژێر سفرەوە بووە و پێنجوێنیش حەوت پلە لە ژێر سفرەوە بووە، بەو جۆرەش ئەو دوو ناوچەیە ساردترین شوێنەكانی هەرێمی كوردستان بوون.