ڤیدیۆیەکی نوێ .. ساتێ بەرکەوتنی دوو مووشەکی ئێرانی بەر فڕۆکە ئۆکرانیەکە

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوکردەوە ساتـێ بەرکەوتنی دوو مووشەکی ئێرانی بەر فڕۆکە ئۆکرانیەکە بەر ئەوەی تێكبشکێت لە تـارانی پایتەخت و مووشەکەکان لە بنکەیەکی سەربازی ئێرانی لە دووری 8 میـل هاوێژدراون وئەم گرتە ڤیدیۆیە هۆیەکانی وەستانی ئامێری ئاماژەکانی نێـو فڕۆکەکە بۆ چەند چرکەیەك شیدەکاتەوە پێش ئەوەی مووشەکی دووەمی بەرکەوێت.

شایەنی باسە دەسەڵاتدارانی ئێران لە دوای چەند ڕۆژێك نکۆڵی کردن لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە دواجار دانیـان نـا کە مووشەکێك بە هەڵە هاوێژدراوە و بووەتە هۆکاری ئەم ڕووداوە و لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە شەپۆڵێکی ناڕەزایی لە نێـۆ خەڵكی ئێرانی لێ کەوتەوە و لە زانکۆی تـاران خۆپیشاندان دژی دەسەڵات بەڕێوەچـوو.

سەرچاوە : الحــرە

 

 
Back to top button