فڕۆکەکانی تورکیا سنووری شنگال بۆردووماندەکەن

فڕۆکەکانی تورکیا لە کۆمەڵگەی دوو گرێی سەر بە ناحیەی سنوونێ بارەگایەکی یەبەشەیان بۆردوومانکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ١ی ٢٠٢٠، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی پەکەکەیان لە شنگال و چەند خاڵێکی دیکەشی بە گومانی بوونی چەکدارانی پەکەکە بۆردومان کردووە.

لەم بارەیەوە کەناڵی (کوردستان ٢٤) لە زاری پەیامنێرەکەیەوە ئاشکرای کردووە کە ژمارەیەك برینداری بارەگا بۆردومانکراوەکەی پەکەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی سنونێ،

هاوکات ئاشکرای کردووە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە.

Back to top button