وەزیری ناوخۆ بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێری دیاری کرد
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی ڕاستەوخۆ ، عەمید دلێر نەجاڕ وەک بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر بۆ ئەو ئەرکە ڕادەسپێرێت .
تا کاتی دەستنیشان کردنی عەمید دلێر ، عەبدولخالق تەڵعەت ، بەرپرسیارەتی ئەو پۆستەی لە ئەستۆ بوو .
ئەم هەوالە لەرێگەی تویتێکی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بۆ میدیا و ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا کراوە