ئاگادارییەک بۆ مۆلیدە ئەهلیەیەکان لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەستی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) کەوتووە ، پاریزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێک لە شێوەی ئاگادارکردنەوە ئاراستەی خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر دەکات .
لە دوای ئەوەی پارێزگای هەولێر مۆڵەتی بۆ خاوەن مۆلیدەکان دیاری کرد کە دەبێت سەرجەم مۆلیدەکان بکرێنە بێدەنگ ( کاتم ) و رێکەوتی ١/٥/٢٠٢٠ ی بۆ دیاری کردن ، بۆ جارێکیتریش ئاگادارکردنەوەیان ئاراستە دەکات .
هاوکات وێرای خەخت کردنەوە بە پابەند بوونی ئەو بڕیارە داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەرکەس ئارەزوی دانانی مۆلیدەی بێدەنگی هەیە تا رێکەوتی ١/٣/٢٠٢٠ داوا کاری خۆی پێشکەش بە پارێزگای هەولێر بکات ، ئەو کات بە پێی رێزبەندی تۆمار کراوە ، شوێنی ئەو مۆلیدانەیان پێ پڕدەکەینەوە کە لە یاساکە لایان داوە .