بالێۆزی بەریتانیا ئێرانی بە جێ هێشت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/webste-qalb-wena-69.jpg)
باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای ئەوەی لە لایەن چەند بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لێکرا ئێرانی بەجێ هێشت و گەڕایەوە بەریتانیا .
ئاژانسی ( ئیرنا ) سەر بە دەسەڵاتی ئێران لەمبارەوە دەنووسێت ( رام مەک ئەیر ) بالێۆزی بەریتانیا لە تاران ، لەسەر داوای فەرمی دیپلۆماتیک و بە ئاگاداری بەرپرسانی باڵای ئێران ئەو وڵاتەی بە جێ هێشتووە .
رۆژی شەممەی ڕابردوو ( راب مەک ) بۆ چەند کاتژمێرێک لە لایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەست بەسەر کرابوو .
پۆلیسی ئێران تۆمەتی وێنەو ڤیدیۆهەڵگرتنەوەی لە خۆپیشاندانەکانی تارانی داوەتە پاڵ بۆیە دەست بەسەری کردووە