سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نێردەی تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا دەکات

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە د. فلیپ ئاکەرمان نێردراوی تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا و شاندی یاوەری کرد .

 

تەوەری کۆبوونەوەکە  تاوتوێی داویین رووداو و ئاڵ وگۆڕەکانی ناوچەیی لە خۆ گرت و مەترسی سەرهەڵدانەوەی گرووپە تیرۆریستیەکانیش یەک لە هەرە تەوەری سەرەکی و گرینگی ئەم کۆبوونەوە بوو.

 

دوواتر دوو لایەن بەردەوامی پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و چۆنیەتی چارەسەری کێشەکانی نێوانیان بە پێی دەستوور تاوتوێ کرد .

 

هەروەها باس لە رۆلێ ئاڵمانیا و پێوەندییەکانی بە هەرێمی کوردستانەوە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەی بۆ خۆی تەرخان کرد بۆ چۆن رووبەڕوو بوونەوەی ئەگەری سەرهەڵدانەوەی مەترسیەکانی تیرۆر

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پلان و پرۆژەی هەرێمی کوردستانی بۆ هێورکردنەوەی شێواوی ناوچەیی ئاراستەی نێردراوی تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا کرد و گووتی نامانەوێت  زلهێزەکان عێراق و هەرێمی کوردستان بکەنە شەڕگەی  یەکلایی کردنەوەی خۆیان .

Back to top button