زۆرێک لە بەرپرسانی سەرەکی حەشدی شەعبی ڕایانکردووە بۆ ئێران
کەناڵی ئەلعەرەبییە بە پشتبەستن بە زانیاری تایبەت لە سەرچاوە ئەمنیەکانی عێراقەوە ، ئاشکرای دەکات زۆرێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی ڕایان کردووە بۆ ئێران .
ئەلعەرەبییە دەنووسێت ، لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و سووڕانەوەی کۆپەتەرەکانی ئەمریکا بە سەر ئاسمانی بەغداوە ، ترسی ئەوەیان لی نیشوتووە ئەوانیش بکرێنە ئامانج ، بۆیە بە بۆنەی ڕاسپاردە کردنی تەرمی قاسم سولەیمانی بۆ ئێران ڕایان کردووە .
ئەوە بەرپرسانەی تا ئیستا ڕاکردنیان پشت راست کراوەتەوە بریتین لە ئەکرەم کەعبی ، سهركردهی میلیشیای نوجهباو قهیس خهزعهلی، سهركردهی گرووپی عهسائیبی ئههلی حهق و چەندین بەرپرسی تر کە یەک لەوانیش پێشتر موقتەدا سەدر بووە .
سەرچاوەی هەواڵ باس لەوە دەکات ئەو بەرپرسانەی حەشد ژمارە تەلەفۆنەکانی خۆیان گۆڕیوەو تەنانەت پاسەوانەکانیشیان هەستیان بە هەڵاتنیان نەکردووە و پێشتریش ماڵ و منداڵیان ئاودیوی ئێران کردووە