کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی پێهات و چەند بڕیارێک درا
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادە بوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەرێوە چوو تیشک خرایە سەر ڕەوەندی چاکسازییەکان و بە یاسایی کردنی لە رێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە .
هاوکات باس لە پێوەندی بەردەوامی نێوان هەولێر و بەغدا کرا دەربارەی یەکلایی کردنەوەی بەشەو بودجە و نەوتی هەرێمی کوردستان ، کە لە نێوان شاندی هەردووک لا دانووستانی لە سەر کراوە .
لە بەشێکی قسەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بە پرۆژەی چاکسازی گووتی ئەم پرۆژە تا سەرکەوتنی کۆتایی درێژەی دەبێت چوونکە ئامانجی ئێمە ڕێکخستنەوەی مووچەو دابەشکردنی داهاتی هەرێمی کوردستانە بە شیوەی دادپەروەرانە بە سەر هاووڵاتیانی کوردستاندا .
هەرلەمبارەوە دڵنیایی دەدات لەوەی ماف و مووچەی هیچ کەسێک پشتگوێ ناخرێت و کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەمبارەوە تایبەتترن .
پرۆژەی هاوبەشی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کرا کە بەشی سەرەکی کارنامەی نوێی حکومەتە .