ئیسرائیل : ئێران تا دوو ساڵیتر دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕادەگات

 

 

ناوەندی پاراستن و زانیاری سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئێران تا کۆتایی ئەمساڵ دەتوانێت  یۆرانیۆمی پێتێندراوی خۆی بۆ دروست کردنی پۆمبی ئەتۆنی بگەێنێتە ئاستی پێویست ، بۆیەش تا دوو ساڵیتر دەتوانێت ببێتە خاوەن مووشکی کڵاوەی ئەتۆمی .

 

بە پێی ئەو زانیاریانە ، ساڵی ڕابردوو ئێران هەنگاو بە هەنگاو توانی هەموو بەربەستەکان ببڕێت و بتوانێت ببێتە خاوەنی یۆرانیۆمی پێویست ، بۆیەش لە ئێستادا نەک هەردەتوانێت سووتەمەنی پێویست بۆ ڕەئاکتۆرە ئەتۆمیەکانی دابین بکات بەڵکو توانایی دەبێت دەستی بە چەکی ئەتۆمیش ڕابگات .

 

لەمبارەوە مووساد دەڵێت ئەگەر بە پێی ئەو ڕێکەوتنەو بەردەوامی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەروا بڕواتە پێشەوە ئێران دەتوانێت ١٣٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی نیوە پیتێندراو  عەمبار بکات ، لە ئەگەری ئەو کارەدا دەتوانێت دواتر دەستی بە ٢٥ کیلۆ گرام یۆرانیومی تەواو پیتێندراو ڕابگات

Back to top button